Erbil 13°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 10:45

سامان عومه‌ر 2 به‌رهه‌می تازه‌ی ئاماده‌یه‌

گۆرانی " تۆم ده‌وێ " دوایین به‌رهه‌می هونه‌ری بوو
کوردستان TV
100%

بۆ ئه‌نجامدانى ئاهه‌نگێكى هونه‌رى له‌ یه‌كێك له‌ ڕێستورانته‌كان ، گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " سامان عومه‌ر " له‌ چواره‌م شه‌وی جه‌ژندا له‌ هه‌ولێر ده‌بێت .

سامان ئاشكرایده‌كات ، له‌ ئێستادا سەرقاڵی تۆماركردنی دوو بەرهەمی نوێیە و بەنیازە لە داهاتوویەكی نزیكدا بڵاویان بكاتەوە ، وتیشی  یەكێكیان كاری هۆنراوە و ئاوازی تەواو بووە وته‌نیا كاری موزیك ماوە، لەدەرفەتێكی نزیك بڵاوی دەكاته‌وه‌ .

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ لەماوەی ڕابردوو بەمەبەستی تۆماركردنی چەند بەرهەمێكی نوێ بەشێوەی تاك سەردانی كوردستانی كردەوە بۆ ئەوەی لەنزیكترین كاتدا بڵاویان بكاته‌وه‌ ،بریاربوو پێشتر هونەرمەند " سامان عومەر و كامەرانی عومەر"ی برای كۆنسێرتێك ساز بكەن، بەڵام ئەو كۆنسێرتە ئەنجام نەدرا، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌وته‌ ناو مانگی ڕەمەزان .

سامان عومه‌ر له‌ شاری سلێمانی له‌ دایك بووه‌ و له‌ ساڵی 1993 بۆ یه‌كه‌مجار ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ ، لە ساڵی 1996 یەكەم ئەلبومی بەناوی (ماڵئاویی دڵ) بڵاو كردووه‌تەوە و ئەو ئەلبومەی لە حەوت تراك پێك هاتووە ، تائێستا چوار ئەلبوم و دوو گۆرانی سینگڵى تۆمار کردووە ، گۆرانی " تۆم ده‌وێ " دوایین به‌رهه‌می هونه‌ری ئه‌م گۆرانیبێژه‌ بو كه‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆر باشی هه‌بوو .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.