Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 05:17

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان هۆشداریی ده‌دات له‌ ئه‌گه‌ری رژانی رووباری خوێن له‌ ئدلبی سووریا

كاره‌ساتی دڵته‌زێن ده‌قه‌ومێت
کوردستان TV
100%

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری درووستبوونی جەنگێك له‌ نێوان لایه‌نه‌كانی جه‌نگ له‌ پارێزگای ئدلبی سووریا هۆشداریی ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌گه‌ری  هه‌یه‌ به‌ هۆی ئه‌و جه‌نگه‌وه‌ رووبارێك له‌ خوێن درووست ببێت، هه‌ر بۆیه‌ خوازیاره‌ لایه‌نه‌كانی جه‌نگی ناوخۆیی ئه‌م وڵاته‌ له‌سه‌ر مێزی دانووستان دانیشن.

یان ئێگڵاند به‌رپرسی كاروباری مرۆیی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا، سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د بۆسه‌ر پارێزگای ئدلب كه‌ پێشبینیی ده‌كرێت هێرشی به‌رفراوانتریشی لێبكه‌وێته‌وه‌، وتی: نابێ رێگه‌ بدرێت ئه‌و جه‌نگه‌ ته‌شه‌نه‌ بكات بۆ ئدلب.

ئێگڵاند له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا ده‌ڵێت: هیوادارم هه‌وڵه‌ دیپلۆماسییه‌كان ببنه‌ هۆی رێگریی له‌ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی به‌رفراوان، كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ببێته‌ هۆی كۆڕه‌وی سه‌دان هه‌زار له‌ دانیشتووانی ناوچه‌كه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری هێرشی به‌رفراوانتر بۆسه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ی كاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان وتی كه‌ به‌ هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی قورستر له‌م ناوچه‌ رووباری خوێن ده‌ڕژێت و كاره‌ساتی دڵته‌زێن ده‌قه‌ومێت.

سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.