دوای بێده‌نگی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر و نه‌بوونی هیچ به‌رهه‌مێكی هونه‌ری تازه " گۆرانیبێژی ناسراوی كورد َ لۆكه زاهیر َ له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا به‌رهه‌می تازه‌ی ده‌بێت .
ئه‌م گۆرانیبێژه دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام گرته‌یه‌كی بچووكی ڤیدیۆیی له به‌رهه‌مه تازه‌كه‌ی خۆی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌رهه‌می نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه " ئه‌مه وایكرد ته‌واوی پێگه هونه‌رییه‌كان و تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌م هه‌واڵه‌وه سه‌رقاڵ بن .
لۆكه زاهیر به یه‌كێك له چالاكترین هونه‌رمه‌نده ژنه‌كانی كورد داده‌نرێت " له ساڵی ٢٠٠٨ ده‌ست به یه‌كه‌مین كاری ده‌كات، یه‌كه‌مین به‌رهه‌می خۆی وه‌ك كلیپ بڵاو ده‌كاته‌وه به‌ناوی "ترس" " له ساڵی 2009 یه‌كه‌م ئه‌لبوومی به ناوی sms بڵاوكرده‌وه " له ساڵی ٢٠١٠ وه‌ك باشترین لاوی ساڵ هه‌ڵبژێردرا، له هه‌مان ساڵدا دوو ئه‌لبوومی بڵاو كرده‌وه و خاوه‌نی زیاتر له ١٥ كلیپ و زیاتر له ٧٠ گۆرانییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.