هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ " مه‌ریوان سه‌فادین و ئاریان كه‌ریم " به یه‌كه‌وه گۆرانییه‌كی دوێت له ژێر ناوی " كانی عاشقان " تۆمارده‌كه‌ن و به هاوكاری كۆمپانیای بابلیۆن له سروشتی ناوچه‌ی مێرگه‌پان كلیپی بۆ ئه‌نجامده‌ده‌ن .
مه‌ریوان ئاشكرایده‌كات ، گۆرانی كانی عاشقان لە رووی ئاواز‌و داڕشتنەوەی چۆنیەتیی گوتنی خۆی دروستی كردووە، بەڵام بەشێك لەهۆنراوەكەی لە فۆلكلۆر وه‌رگیراوه و لە وڵاتی ئێران موزیكی بۆ ئامادەكراوە و لە سویدیش میكس و ماستیرینگی بۆ ئەنجام داوە و لەگەڵ هونەرمەند (ئاریا كەریم) بە شێوەی دوێت تۆماریان كردووه .
وتیشی لەرووی هونەریی و پێداویستیەكانی بەرهەم هێنان له لایه‌ن كۆمپانیای بابلیۆن میدیا پشتیوانی كراون و دوای تەواوبوونی مۆنتاژ لە داهاتوویەكی نزیكدا بڵاو دەكرێتەوە .
جگه له‌م كلیپه " مه‌ریوان " گۆرانییه‌كی دیكه‌ی به ناوی "گه‌ڵا گه‌ڵا " به شێوازێكی نوێ تۆماركردووه كه به هه‌مان شێوه‌ی گۆرانی " كانی عاشقان " لە وڵاتی ئێران موزیكی بۆ ئامادەكراوە لە سویدیش كاری میكسی بۆ كردووە، لە ئەشكەوتی جاسەنە لەنزیك شاری سلێمانی كلیپیان بۆ كردووە ، به نیازه ئەو گۆرانییە لە جەژنی قورباندا بە كلیپ بڵاوبكاتەوە .
گۆرانی گه‌ڵا گه‌ڵا له لایه‌ن شاعیری ناسراو " ئیسماعیل خورماڵی " تێكسته‌كه‌ی نووسراوه و ئاوازه‌كه‌شی له لایه‌ن خودی گۆرانیبێژ " مه‌ریوان دانراوه ، هەردوو گۆرانییەكە لەلایەن (بڕیار فەتاح) كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجام دراوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.