Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:51

‌لیره‌ی تورکی دابه‌زینی پێوانه‌یی تۆمار کرد

بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی
کوردستان TV
#8
100%

بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

بەهۆی گرژییەکانی نێوان واشنتن و ئەنقەرە، بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار و یۆرۆ له‌ مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا ژمارەی پێوانەیی لە دابەزیندا تۆمارکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 6ی ئاب، بەهای تەنها یەک دۆلار بەرامبەر لیرەی تورکی لەکاتی داخستنی بازاڕدا ژمارەی پێوانەیی لە دابەزیندا تۆمارکرد و گەیشتە 5.19 لیرە.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە لیرە بەڕێژەی لە 27% بەهای بەرامبەر دۆلار دابەزیوە، هۆکارەکەشی بۆ بوونی کێشەکانی نێوان تورکیاو ئەمریکا دەگەڕێتەوە.

سەرەتای کێەکانی نێوان هەردوو وڵاتی ناوبراو بۆ دەستبەسەرکردنی قەشەیەکی ئەمریکی دەگەڕێتەوەبە ناوی "ئەندرۆ برۆنسۆن" لە ماڵەکەی خۆیدا، پاش ئەوەی ئەمریکا داوای ئازادکردنی کرد بەڵام حکومەتی تورکیا ئەو داوایەی رەتکردەوە.

لەبەرامبەردا سزای ئابوری بەسەر تورکیا سەپاند، ئەوەش بە جێگیرکردنی ئاستی سوو لەلایەن دامەزراوەی سیاسەتی فێد-ی ئەمریکی کە سەر بەوەزارەتی گەنجینەیە، کە ئەمەش دەبێتە هۆی زیاتر دابەزینی لیرەی تورکی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.