سه‌باره‌ت به خواردنه‌وه‌ی ئاوی شله‌تێن له خورێنیی دوای له خه‌و هه‌ستانی به‌یانییان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا توێژنه‌وه‌ی زۆر تێر و ته‌سه‌ل كراوه و ده‌ركه‌وتووه كه سووده‌كانی ئه‌مكاره یه‌كجار زۆرن.
ئه‌م جۆره ئاو خواردنه‌وه‌یه كه به به‌شێك له شێوازی ژیانی ژاپۆنییه‌كان ناسراوه، خه‌ریكه له ئاستی جیهاندا په‌ره ده‌سه‌نێت و ده‌بێت به به‌شێك له چاره‌سه‌ری ته‌نانه‌ت نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانیش.
به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی كه سوودی باش له‌مجۆره ئاو خواردنه‌وه‌یه ببینین پێویسته به‌لایه‌نی كه‌م دوو تا سێ په‌رداخی ئاسایی له خورێنیی ئاوی شله‌تێن بخۆینه‌وه و به‌لایه‌نی كه‌م تا نیو كاتژمێر هیچ خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌ك نه‌خۆین تا هه‌موو ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه له جه‌سته‌مان رووبدات كه له خواره‌وه نووسراون. هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی شه‌كه‌ره‌یان هه‌یه ده‌توانن ئومێدی ئه‌وه‌یان هه‌بێت كه ئه‌م كرداره له درێژخایه‌ندا رێژه‌ی شه‌كره‌ی ناو جه‌سته‌یان رێكبخات.
ئه‌وه‌شتان بیرنه‌چێت كه ئاوه‌كه نابێ ئه‌وه‌نده گه‌رم بێت كه ناو ده‌م و گه‌روومان بسووتێنێت و ئه‌وه‌نده‌ش سارد نه‌بێت كه به ئاوی سارد هه‌ژمار بكرێت. له سه‌ره‌تادا خواردنه‌وه‌ی ئه‌و رێژه ئاوی شله‌تێنه ئه‌سته‌مه، به‌ڵام دوای چه‌ند رۆژ كاتێكیش هه‌ست به سووده‌كانی ده‌كه‌ن له‌به‌رچاوتان زۆر ئاسایی ده‌بێته‌وه.
سووده‌كانیشی بریتین له:
یارمه‌تیدانی پاككردنه‌وه‌ی مادده ژه‌هراوییه‌كان له جه‌سته
باشتر و به‌هێزتر كردنی سیسته‌می هه‌رس كردن و سووتاندنی كالۆریی
هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و ئازاره‌ی كه به هۆی زۆربوونی ترشی گه‌ده‌وه درووست ده‌بێت، واته (دڵه‌كزه)
به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی دره‌وشانه‌وه و گه‌شبوونه‌وه‌ی پێست
یارمه‌تیدانی ته‌ندرووستیی و بریسكه‌دار بوونی مووی قژ
پێشگیریی له درووستبوونی به‌ردی گورچیله
به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگرییی له‌ش
دابه‌زاندنی چه‌وریی خوێن و كێشی له‌ش و رێكخستنی شه‌كره‌ی جه‌سته له درێژخایه‌ندا
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.