ڕەنگە زۆر كەس نەزانێ گۆرانیی (لە پاش مەرگم)ی مشكۆی هەولێری چۆن لە دایك بووە و چ چیرۆكێكی لە پشتە، یان كەسانێك هەن بزانن هونەرمەندی كۆچكردوو بە چ مەبەستێك ئەو گۆرانیەی چریوە .
ساڵی 1939 مشكۆی هەولێری ژنی هێناو ئەو كات بووە باوكی كچێك و ساڵی 1942 دەچێتە شاری بەغدا و ژن و كچەكەی جێدەهێڵێ لەو ماوەیەدا ژنەكەی تووشی نەخۆشی گرانەتا دەبێ و هەر بەو نەخۆشیەوە دەمرێ .
كاتێك مشكۆ ئەو هەواڵە دەبیستێ و بە پەلە دەگەڕێتەوە و دەچێتە سەر گۆڕەكەی و بە گریانەوە شیعرەكەی ئەختەری شاعیر بە كەمێك دەستكاریەوە دەڵێ: لە پاش مەرگم چ فایدەیە بێیە سەر قەبرم لە بۆ شیوەن و ...تد، بەو گۆرانیەش كەمێك كوڵی دڵی دادەمركێ و هێور دەبێتەوە .
مشكۆی هەولێری ناوی تەواوی شەوكەت سەعید حاجی ئیبراهیم ئاغای دێرێ ساڵی 1908 لە گەڕەكی سەرای قەڵاتی هەولێر لە دایك بووە و ساڵی 1914 لەبەر گرانی و قات و قڕی ماڵیان لە هەولێر باری كرد و بەرەو گوندی دێرێ كە گوندی باب و باپیرانیەتی و ساڵی 1932 باوكی كۆچی دوایی كردووە و حاجی سابیری عەلافی خاڵی بەخێویان دەكات .
ئهم هونهرمهنده بۆ یهكهمجار لە ساڵی 1931 لە ماڵی عەلی پاشا دۆغرەمەچی مەقامی بەیات دەڵێتەوە ئەو ئاهەنگەش بە بۆنەی عەلی پاشا بوو كە بوو بە ئەندامی پەرلەمان .
جێی وەبیرهێنانەوەیە مشكۆ لەژێر دەستی شەهابەی هەولێری فێری گۆرانی و مەقامات بووە، هەروەها لە كاوێس ئاغاش فێری لاوك بووە، بۆیە گەلێك لاوكی خۆشی چریوە كە یەكێك لەوانە لاوكی (لێ لێ جەوێ) بووە .
سهرچاوه : ههولێر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.