كچه گۆرانیبێژی كورد " دیلان خۆشناو " كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و كچی هونه‌رمه‌ند ره‌نجبه‌ر خۆشناوه ، به كلیپێك و ئه‌لبوومێكی تازه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كوردستان .
ده‌رباره‌ی كاره تازه‌كانی " دیلان " ئاشكرایده‌كات ، ماوه‌یه‌كی زۆره سه‌رقاڵى كاركردن و ئاماده‌كردنى ئه‌لبوومێكى گۆرانى و موزیكه، ئێسته به‌شێكى زۆر له كاره‌كانى كۆتایی‌یان هاتووه و له ماوه‌یه‌كى نزیكدا سه‌رجه‌م كاره‌كانى تر‌ى به‌كۆتایی دێت، ئه‌و ئه‌لبوومه له 10 تراكى گۆرانى پێكدێت، سێ له گۆرانییه‌كانى كۆنن .
دیلان وتیشی ، له ئه‌لبوومه تازه‌كه‌یدا چه‌ند گۆرانییه‌كی نوێ كردونه‌ته‌وه كه پێشتر له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی دیكه‌وه گوتراون ، گۆرانی " من بیریا ته كریه " له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند شڤان په‌روه‌ر گوتراوه ،ئه‌و به شێوه‌یه‌كی تازه دووباره‌ی كردوتهوه ،هه‌روه‌ها گۆرانییه‌كی هونه‌مه‌ند " له‌یلا فه‌ریقی " له‌گه‌ل گۆرانییه‌كی هونه‌رمه‌ند " كه‌مال محه‌مه‌د " له ئه‌لبوومه‌كه‌دا ده‌بیسترێن .
یه‌كێك له گۆرانییه‌كانی نێو ئه‌لبوومه‌كه‌ی " دیلان " تازه‌یه كه ناوبراو به هه‌ر 3 زمانی كوردی ، ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی گوتووه و ئاواز و تێكستی گۆرانییه‌كه‌ش له لایه‌ن خودی هونه‌رمه‌ند خۆی دانراوه .
جگه له كاره‌كانی ئه‌م ئه‌لبوومه " دیلن خۆشناو " كاری بۆ كلیپێكى نوێی گۆرانى كردووه به‌ناوى " به‌ڵێنه‌كانت " به شێوازێكی جوان كلیپی بۆ كردووه ، گۆرانی " بهلێنهكانت " له تێكستى هونه‌رمه‌ند هێمن حه‌مید و له‌لایه‌ن دانیال دابه‌شكردنى موزیكى بۆ كراوه و له ئه‌ڵمانیا وێنه‌گرتنى ڤیدیۆ كلیپه‌كه كراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.