گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " په‌یوه‌ند جاف " دوای سه‌رقاڵ بوونی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر توانی ئه‌لبوومه تازه‌كه‌ی به ناوی " بۆ گولێ " كه له 11 تراك پێكهاتووه به‌رهه‌مبهێنێت .
هونه‌رمه‌ند " زیاد ئه‌سعه‌د " كه ماوه‌یه‌كی زۆره له هونه‌ر دابراوه و بێ ده‌نگی هه‌ڵبژاردووه، به ئاواز و تێكسته ناوازه‌كانی كار بۆ چه‌ند تراكێكی ئه‌م ئه‌لبوومه تازه‌یه ده‌كات .
په‌یوه‌ند ئاشكرایده‌كات ، دوو تراكی گۆرانییه‌كانی ئه‌م ئه‌لبوومه‌ی له ئاواز و تێكستی هونه‌رمه‌ند " زیاد ئه‌سعه‌د " ه ، وتیشی ئه‌م ئه‌لبوومه هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆری ویست تا گه‌یشت به‌م ئاسته ، ئێسته سه‌رجه‌م كاره‌كانی ته‌واو بوون، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه .
ئه‌مجاره‌یان ئه‌م هونه‌رمه‌نده به به ستایلێكی ههمهجۆر ئه‌لبوومه‌كه‌ی بڵاو ده‌كاته‌وه، گۆرانییه‌كانی ته‌نیا مه‌قام یان جۆره ستایلێكی تایبه‌ت نین، به‌ڵكو هه‌موو شێوازه‌كانی كۆ كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش پڕ به دڵی هه‌وادارانی ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.