جیرن یه‌ڵماز، كچه قوتابییه‌كی وڵاتی توركیا كه ته‌مه‌نی 21 ساڵه له پێشبركێیهكدا كه له چێشتخانه‌یه‌كی شاری ئه‌نتاڵیا سازكرابوو، توانی له ماوه‌ی 23 خهلوك 255 شیش كه‌باب بخوات و له كاتی خواردنی ئه‌م هه‌موو كهبابهش 7 كیلۆگرام له كێشه‌كه‌ی زیادی كردووه.
كچه قوتابییه‌كه له پێشبركێیهكهدا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناوه‌و توانیویه‌تی موبایلێك به‌ده‌ست بێنێ و بۆ ماوه‌ی پێنج مانگیش به خۆڕایی له‌و چێشتخانه‌یه خواردن بخوات.
له‌مباره‌یه‌وه كچه قوتابییه‌كه ده‌ڵێت: سه‌ره‌تا ترسام گه‌ده‌م بته‌قێته‌وه، به‌ڵام دواتر ویستم ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی بۆ مێژوو تۆمار بكه‌م.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.