Erbil 10°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 03:16

ساڵح موسلیم جەخت لە خۆبەڕێوەبەری کورد لە سووریا دەکاتەوە

ساڵح موسلیم: دەمانەوێت سیستمێکى دیموکراتیک لە سوریا جێگیر بکرێت
کوردستان TV
100%

ساڵح موسلیم بەرپرسی كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی بزووتنەوەی كۆمەڵگەی دیموكرات (تەڤدەم) بە مالپه‌ری فورات نیوزی ڕاگەیاند" ئێمە هەرگیز لە دەرەوەی یەكپارچەیی سووریا نەبووین، بەڵام مۆدێلێكی سیاسی تایبەت بە خۆمان هەیە بۆ مامەڵەكردنی لەگەڵ حكومەتی سووریادا، كە جەخت لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری كورد دەكاتەوە لە ناوچەكەدا.

موسلیم وتىشى" حزبەكەیان بۆ هێنانەدی ئامانجەكانیان پلانیان لە (24) كاتژمێر یان ساڵێك نییە، بەڵكو پلانەكانیان دوورمەودایەو ئامانجی چاوپێكەوتن و دانوستانەكانی ئەمجارەش لەگەڵ حكومەتی سوریا لە داهاتوودا لە بەرژەوەندی ئەوان ڕووندەبێتەوە.

وتیشی" لە هەركوێ ڕێكخستنێكی تیرۆریستی هەبێت، ئێمە ئامادەین لە دژی تێبكۆشین، ئەو تێكۆشانە لەگەڵ كێ بێت و تاوەكوو كوێ بێت، ئەوە پەیوەندی بە تواناو ئیمكانیەتی سەربازی ئێمەوە هەیە، ئەوە بابەتێكی ترە، بەڵام لەڕووی پرەنسیپەوە ئەگەر ڕێكخستنی تیرۆریستی هەبێت زیان بە گەلی سووریا دەگەیەنێت، ئەوكاتە ئێمە مافی ئەوەمان هەیە لە دژی تێبكۆشین، یان ئەركی خۆمان لەو بوارەدا جێبەجێبكەین.

ساڵح موسلیم هه‌روه‌ها وتیشی" ڕاستە ئەمریكاو رووسیا لە سووریا باڵادەستن، بەڵام هەرگیز ئیرادەی خۆیان ڕادەستی هیچ لایەنێك ناكەن، ئیرادەی سیاسی خۆیان لە دەستی خۆیاندایە، ئیرادەی گەل و ئەو پێكهاتانە كە ئەوان نوێنەرایەتییان دەكەن، هەرگیز ڕادەستی هیچ كەسێك ناكەن.

ئاماژەی بەوەش كردووە كە توركیا دەیەوێت عەفرین و ڕەقەو ناوچەكانی تر داگیربكات و سەرجەم ئەو شارانەش كە هاوڵاتی كوردی لێیە چەندین گروپی چەكداری لەوێ جێگیركردووە، ئەركی ئێمە ئەوەیە لە دژیان تێبكۆشین و لە عەفرین دەریان بكەین و ڕۆژانەش لە دژی گروپە چەكدارەكان شەڕدەكەن و چاڵاكی لە دژیان ئەنجامدەدەین.

ئەوەشی ڕونكردۆتەوە، لە ئێستادا توركیا دەیەوێت لەڕێگەی پلانێكی داڕێژراوەوە كوردەكان لە سووریا بەشداری نووسینەوەی دەستور نەكەن، بەڵام ئێمە ئەوە قبووڵ ناكەین و ئەگەر ئێمەش بەشدارنەبین جێبەجێكردنی ئەستەمە.

باسی لەوەشكردووە، پێویستە ئێمە لە قۆناغی دانوستانەكاندا هۆشیارانە مامەڵە لەگەڵ حكومەتی سووریا بكەین هەتا لە بابەتی نوسینەوەو ئامادەكردنی دەستووری بنەڕەتی كارایانە بەشداربین.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.