له وان 485 كۆچبه‌ری بیانی كه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی هاتبوونه ناو خاكی توركیا ده‌ستگیركران.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی شاره‌كه، له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قهچاخچێتیی كۆچبه‌راندا، زانیاری وه‌رگیراوه له‌سه‌ر 485 كۆچبه‌ر كه له شارۆچكه‌كانی گه‌واش، چاڵدیران، توشبا و سارای-ه‌وه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی هاتوونه‌ته ناو توركیا.
دواتر له ئۆپه‌راسیۆنێكدا كۆچبه‌ره‌كان ده‌ستگیركراون و پێنج گومانلێكراویش كه هاتوچۆی كۆچبه‌ره‌كانیان رێكخستووه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و سێ ئوتومبێلیش ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.