رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ڕاپۆرتێكدا سەبارەت بە بارودۆخی سووریا رایگەیاندووە، لە ساڵی ٢٠١٣ ەوە كە شەڕی ناوخۆیی لە سووریا دەستی پێكردووە تا ئێستا ٧ هەزار منداڵی سووری كوژراوە.
نەتەوە یەكگرتووەكان لە ڕاپۆرتێكدا سەبارەت بە دۆخی سووریا ئاشكرایكردووە، لە ساڵی ٢٠١٣ ەوە كە شەڕی ناوخۆیی لە سووریا دەستی پێكردووە تا ئێستا ٧ هەزار منداڵی سووری بە هۆی ئەو شەڕەوە كوژراوە. هەروەها ١٣٠٠ منداڵیش كەوتوونەتە دەستی گرووپە جیاوازەكان و زیاتر لە ٣٥٠ منداڵی سووریش لە زیندان بە سەر دەبەن.
ویرجینیا گامبا، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە راپۆرتەكەدا دەڵێت" ٧ هەزار ژمارەیەكە كە بە شێوەی فەرمی بەدەست هاتووە ئەگەر بمانەوێت ئاماری نافەرمیش لە بەرچاو بگرین ئەو ژمارەیە دەگاتە زیاتر لە ٢٠ هەزار منداڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.