به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردن و تۆماركردنی ئه‌لبوومێكی گۆرانی ، هونه‌رمه‌ندو گۆرانیبێژی ناسراوی باكوری كوردستان " نازدار " به سه‌ردانێك گه‌راوه‌ته‌وه كوردستان .
هونه‌رمه‌ند " ئه‌رده‌وان برادۆستی " كه له نزیكه‌وه ئاگاداری كاره‌كانی نازداره، ئاشكرایده‌كات ، ئه‌م گۆرانیبێژه به مه‌به‌ستی تۆماركردنی ده‌نگ بۆ نوێترین به‌رهه‌می گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان كه ئه‌لبوومێكی 12 تراكییه و له گۆرانیی سۆرانی و بادینی پێك هاتووه .
ئه‌رده‌وان وتیشی ، ئه‌م ئه‌لبوومه‌ی نازدار له چه‌ندان گۆرانی فۆلكلۆر و نه‌ته‌وه‌یی پێك هاتووه ، به‌شداری دوو تراكی به‌رهه‌مه‌كه‌ی نازداری كردووه، واته له گۆرانییه‌كی بادینی تێكست و ئاوازی بۆ داناوه، گۆرانییه‌كی سۆرانیش له تێكستی ئه‌وه .
نازدارتا ئێستا ناوی گونجاوی بۆ ئه‌لبوومه‌كه‌ی دیاری نه‌كردووه، به‌ڵام به‌شێكی زۆری كاره‌كانی ته‌واو بوون و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بڵاوی ده‌كاته‌وه.
ئه‌و گۆرانیبێژه له ساڵی 1987 له باكوری كوردستان له دایك بووه و خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر له گۆرانی و كلیپه ، هه‌روه‌ها له زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی هه‌وڵی زیندووكردنه‌وه‌ی فۆلكلۆری كوردی داوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.