هونه‌رمه‌ند " هه‌رێم سه‌لاح " ژماره‌یه‌ك گۆرانی تازه‌ی ئاماده‌ن كه خۆی له 4 گۆرانی ده‌بینێته‌وه ، به‌لام له ئێستادا پێی باش نییه بڵاویان بكاته‌وه .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده هه‌ر له ته‌مه‌نی لاوی‌دا وه‌ك میوزیكژهنێك له نێو گۆره‌پانی هونه‌ریدا ناسراوه ، له چه‌ندین گۆرانی وه‌ك ژه‌نیاری ئامێری " باله‌بان و نه‌ی " به‌شداری به‌رچاوی هه‌بووه و هه‌روه‌ها له ژماره‌یه‌كی زۆر له كۆنسێرتی هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژ وه‌ك ژه‌نیار ده‌ركه‌وتووه .
هه‌رێمی هونه‌رمه‌ند له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا وه‌ك گۆرانیبێژێك بووه خاوه‌نی ژماره‌یك گۆرانی و له ئێستادا ئه‌م هونه‌رمه‌نده زیاتر وه‌ك گۆرانیبێژێك ده‌رده‌كه‌وێت و ساڵانه ژماره‌یه‌ك گۆرانی به كلیپ بڵاوده‌كاته‌وه و خه‌ریكه بیرمان ده‌چێته‌وه كه ئه‌و له رابردوو ژه‌نیار بووبێت .
هه‌ریم سه‌لاح ئاشكرایده‌كات ، له ئێستادا 4 گۆرانی تازه‌ی ئاماده‌ن ، هه‌ولی داوه له رووی ئاواز و ناوه‌رۆكی تێكستی گۆرانییه‌كان بابه‌تی تازه و سه‌رده‌میانه بن ، به‌ڵام ئێستا بڵاویان ناكاته‌وه، پێی باشه له كات و ساتێكی گونجاو كاریان بۆ بكات و بڵاویان بكاته‌وه .
هه‌رێم جگه له‌م 4 گۆرانییه نوێیه چه‌ند كارێكی میوزیكی له‌به‌رده‌ستدا هه‌یه، كه هیوای ئه‌وه ده‌خوازێت بتوانێت به شێوازێكی باش به‌رهه‌میان بهێنێت و بڵاویان بكاته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.