میران عه‌لی، گۆرانیبێژی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به ناوی (یاده‌وه‌ری) بڵاو كرده‌وه.
ئیسماعیل محه‌مه‌د، تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه و میرانی خۆی ئاوازی بۆ ئاماده كردووه، حه‌مه‌ی شه‌م كاری ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كردووه.
ئه‌و گۆرانیبێژه، به‌هۆی پچڕانی هێله‌كانی ئینته‌رنێته‌وه چه‌ند جارێك كاتی بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و كلیپه‌ی دواخستووه.
میران عه‌لی، یه‌كێكه له گۆرانیبێژه گه‌نجه‌كانی سلێمانیی، گۆرانی و كلیپه‌كانی له نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا زیاتر له ملیۆنێك بینه‌ری هه‌یه، خاوه‌نی ئه‌لبوومێك و چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپێكه.
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.