ئه‌ندامێكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مان و بڕی مووچه‌كانیان ئاشكرا ده‌كات
زینه‌ب تائی، ئه‌ندامی پێشووتری په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه: ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌گاته 4 هه‌زارو فه‌رمانبه‌رو مانگانه بڕی مووچه‌كانیان ده‌گاته 2 ملیون و 500 هه‌زار دیناری عێراقی ، هاوكاتیش ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ئۆتۆمبێل و سووته‌مه‌نی و هه‌موو شتێكیان بۆ دابین كراوه،له كاتێكدا كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێویستی به 400 فه‌رمانبه‌ر هه‌یه.
گوتیشی: وێڕای ئه‌مه‌ش به‌سه‌دان پۆستی راوێژكاری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بوونیان هه‌یه مانگانه بڕی 8 ملیۆن دینار له حكومه‌ت وه‌رده‌گرن و هه‌موو ئیمتیازێكیشیان هه‌یه.
ده‌شڵێت: ئه‌و ژماره زۆره‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌ك ته‌نها له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بوونی هه‌یه، به‌ڵكو له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وهزارانیش بوونیان هه‌یه‌و بارگرانیان خستۆته سه‌ر شانی حكومه‌ت.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه/ سۆمه‌ر نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.