Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:39

به‌هۆی خۆپیشاندانه‌کانی دوێنی هه‌ینی 2 که‌س کوژران و 45ی دیکه‌ش برینداربوون

برینداربوون زۆرینه‌یان له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانن
کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ دوێنێی‌ شاره‌كانی‌ عیراقدا 47 كه‌س بوونه‌ قوربانی.

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لەمیانی خۆپیشاندانەکانی رۆژی هەینی، دوو خۆپشاندەر کوژران کە یەکێکیان لە شاری دیوانییە و ئەوەی دیکەیشیان لە شاری نەجەف باشووری عێراق بووە.

هاوكات 45 هاوڵاتی‌ برینداربوون كه‌ زۆرینه‌یان له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانن.  

به‌هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر كه‌میی كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو خۆپیشاندان و توڕه‌یی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراقی گرته‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌ شاری‌ به‌سره‌ خۆپیشانده‌ران چوونه‌ ده‌روازه‌ی‌ سنووری‌ سه‌فوان له‌گه‌ڵ‌ وڵاتی‌ كوه‌یت، ئه‌مه‌ش هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ی‌ خسته‌ حاڵه‌تی‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.