به‌هۆی نه‌بوونى خزمه‌تگوزاری و خراپى بارى گوزه‌رانیان خۆپیشاندانى هاوڵاتیان له‌باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق به‌رده‌وامى هه‌یه ، بڕیاریان داوه تا داواكارییه‌كانیان جێ به‌جێ نه‌كرێن له‌خۆپیشاندان سارد نابنه‌وه و به‌رده‌وام ده‌بن
به‌هۆی ترس لهفراوانبوونى خۆپیشاندان و له‌پێناو ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى حكومه‌تى عێراق فلته‌ری خستووه‌ته سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى فه‌یس بووك و ئینستگرام ، بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى به‌غدا لهشارهكانى عێراق و له‌هه‌رێمى كوردستانیش جێ به‌جێ كراوه
به‌شداربووانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ئێستادا به‌رنامه‌ى VPN بەکاردەهێنن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن فه‌یس بووك و ئینستگرام بكه‌نه‌وه
ئومێد محەمەد گوته‌بێژى وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمى كوردستان ڕایگه‌یاند ، بە پێی توێژینەوەکان بەکارهێنانی(VPN)لە لایەن هاوڵاتیانەوە هەرچەندە پاسۆرد شکێنە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکاتەوە، بەڵام ئەو بەرنامەیە باش نییە.
ناوبراو ڕاشیدهگهێ،ێت ، ئەگەر هاوڵاتیان بە فری بەرنامەکە بەکاربهێنن و نەیکڕن، هەموو نهێنیەکانی ناو مۆبایلەکەنیان دەکەوێتە لای ئەو کۆمپانیایە، بەڵام ئەگەر بە پارە بێت کێشەی نییە، هەرچەندە هاوڵاتیان گوێ بەوە نادەن و بەشێوەیەکی بەرفراوان بەکاریدەهێنن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.