لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانی ڕایده‌گه‌ێنێـت له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى ڕابردوو له‌سنوری پارێزگاى سلێمانى له‌چوار ڕووداوی جیادا پێنج هاوڵاتى به‌م شێوه‌یه گیانیان له‌ده‌ستداوه
له‌ئێواره‌ى ڕۆژى هه‌ینى 20 ى 7 ى 2018 ، له‌ده‌ریاچه‌ى دووكان دایك و كچێك له‌كاتى مه‌له‌كردندا خنكان و گیانیان له‌ده‌ست دا
پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت له‌هه‌مان ڕۆژدا لەچەمێكی نزیك گوندی ساڵانانی سەر بەقەزای چوارتا هاوڵاتیه‌ك به‌ناوى ( ش ، م ، س ) لەدایكبوی 1992 لەكاتی مەلەكرندا خنكا.
لهكۆتادا پۆلیسى سلێمانى ڕایگه‌یاند ، له‌پاش نیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژدا كچێكی تەمەن 13ساڵ لەماڵی خۆیان لەگەڕەكی ئابڵاخی شاری سلێمانی خۆی خنكاندو كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا و لە ڕوداوێكی دیكەدا كچێكی تەمەن 24ساڵ بەفیشەكی تاپڕ گیانی لەدەستدا.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.