دره‌نگانى شه‌وی ڕابردوو له‌شارۆچكه‌ى پردێ ى سه‌ر به‌پارێزگاى كه‌ركوك ، چه‌ند چه‌ند چه‌كدارێك به نارنجۆك و كڵاشینكۆف هێرشیان كرده سه‌ر چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبی له پردێ
به‌پێى زانیارییه‌كان ئه‌و هێزه‌ى هێرشى كراوه‌ته سه‌ر له‌هه‌واڵگری حه‌شد بووینه‌و چه‌كداران بهچهكى سووك هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كه‌ى حه‌شد
دوای هێرشه‌كه‌ش حه‌شدی توركمانی و هه‌واڵگری حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر كۆڵان و رێگاكانیان گرتووه و ته‌قه‌یان كردووه و ناهێڵن پۆلیسی پردێ و پۆلیسی فیدڕاڵی لێیان نزیك ببنه‌وه.
له‌شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر شارۆچكه‌ى پردی له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبی و هێزه میلیشیاكانى دیكه‌ى عێراقی هێرشی سه‌ربازی كرایه سه‌ر ناوچه‌كه دووچارى داگیر كردن بوویه‌وه هاوشێوه‌ی پارێزگاى كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌ى باڵێكى سه‌ربازی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان هاوكاری ئه‌و هێزانه بوون له‌هاتنیان بۆ ناوچه‌كه و كه‌دواجار %51 خاكى كوردستان له‌ده‌ست درا
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.