ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی داوای ده‌ستبه‌جێ كۆتایی هێنان به سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌رانی عێراق ده‌كات و رایده‌گه‌ینێت بڕینی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت ئامرازێكه بۆ ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌بێ ترس ناڕازییه‌كان سه‌ركوت بكه‌ن.
له لایه‌كى تره‌وه یەکێتی زانایانی جیهانی موسڵمان ئیدانەی بەکارهێنانی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەرانی لە عێراق کرد، هاوکات داوای لە خۆپشاندەران کردووە خۆیان بەدووربگرن لە تایفەگەرایی رەگەزپەرستی.
یەکێتی زانایانی جیهانی موسڵمان لەبارەی خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردوو بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی باشووری عێراق، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە" ئیدانەی بەکارهێنانی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران دەکەین".
یەکێتی زانایانی جیهانی موسڵمان بانگەوازی لە هاووڵاتییانی عێراق کردووە یەکگرتووبن لە پێناو پاراستنی ماف و ناسنامەی نیشتمانی و هاوکات خۆیان بەدووربگرن لەو هەنگاوانەی دەبنە هۆى دووبەرەکی و نانه‌وه‌ى پشێوى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.