Erbil 15°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 14:10

سیده‌کان.. فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی سوپای تورکیا بۆردوومانی ناوچه‌که‌ ده‌که‌ن

بۆ دووه‌م جار گه‌لی خواكورك و مخاره‌یان له‌ ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بۆردوومان كرد
سیده‌كان.. فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا بۆردۆمانی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

جارێكی دیكه‌ فڕۆكه‌كانی توركیا ده‌ڤه‌ری سیده‌كانیان بۆردومان كرده‌وه‌، به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئێواره‌ی دوێنی پێنجشه‌مه 19ی ته‌مووز‌ تاكوو دره‌نگانی شه‌و، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ دووه‌م جار گه‌لی خواكورك و مخاره‌یان له‌ ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بۆردوومان كردووه‌. 

هاوكات هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی توركیا به‌رزاییه‌كانی چیادێل و نزیك گووند و ئاواییه‌كانی ده‌شتی هێرتیان بۆردومان كرد.

جه‌عفه‌ر سلێمان موختاری گووندی بوزێنه‌ به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو هه‌لیكۆپته‌ره‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا هه‌ر یه‌ك له‌ گه‌رووی كه‌وه‌رت و بێسنۆك و ده‌ورووبه‌ری چیای دێلیان بۆردومان كردووه‌ و به‌م هه‌یه‌وه‌ ئاگر له‌ پاوان و داراستانه‌كانی ئه‌و شوێنانه‌ به‌ربووه‌. 

ناوبراو ده‌شڵێت، هه‌لیكۆپته‌ر و فرۆكه‌ جه‌نگی و تۆپخانه‌كانی توركیا به‌رده‌وام ناوچه‌كانی خواكورك و شه‌كیو و به‌رزاییه‌كانی چیادێل و كه‌وه‌رت و چه‌ندین شوێنی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌‌ بۆردوومان ده‌كه‌ن. 

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، بۆردوومانه‌كان هه‌ندێك جار نزیك گووند و ئاواییه‌كانی لێڵكان و هه‌ڵكێڕاو و ناومێرگان و بوزێنه و كونه‌ره‌ و گۆڕه‌شێر و سیران و خه‌لیفان له‌ سنووری ده‌شتی هێرت ده‌بنه‌وه‌ و گوللـه‌ تۆپه‌كان به‌ نێو ماڵه‌كانی گوونده‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌كه‌ون و ده‌بنه‌ هۆی مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیان و ماڵی هاووڵاتیان. 

جێی ئاماژه‌یه‌ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان سوپای توركیا و په‌كه‌كه‌ له‌ ماوی ساڵی رابردوو زیانی زۆری گیانی و ماددی به‌ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌ سنووریانه‌‌ گه‌یاندووه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.