Erbil 4°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 00:14

هاووڵاتییانی به‌سڕه‌ ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان کرده‌وه‌ و ئاماده‌کاریش بۆ خۆپیشاندانی ملیۆنی له‌ به‌غدا ده‌کرێت

دوای نوێژی هه‌ینی خۆپێشاندانی فراوان ده‌كرێت
هاووڵاتییانی به‌سڕه‌ ده‌ستیان به‌ خۆپێشاندان كرده‌وه‌ و ئاماده‌كاریش بۆ خۆپیشاندانی ملیۆنی له‌ به‌غدا ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

دوای كۆتایی هاتنی ئه‌و ماوه‌ی كه‌ خۆپیشانده‌ران به‌ حكومه‌تی عێراقیان دابوو له‌ هه‌مبه‌ر جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان كه‌ خۆی له‌ 12 خاڵدا ده‌بینیه‌وه‌، ئه‌مرۆ له‌ شاری به‌سره‌ ده‌ست به‌ خۆپیشاندان كرایه‌وه‌ و له‌ شاره‌كانی دیكه‌ی باشوور و ناوه‌راستیش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌ دوای نوێژی هه‌ینی خۆپێشاندانی فراوان بكرێت. 

خۆپیشانده‌رانی به‌سره‌ جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێ گه‌نده‌ڵكاران سزا بدرێن و راشیانگه‌یاند: كه‌ باوه‌ڕیان به‌ به‌ڵێنه‌كانی عه‌بادی نییه‌. 

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان سه‌رجه‌م رێگه‌كانی چون و هاتن بۆ شاری به‌سره‌ قه‌ده‌غه‌ كرد و به‌ دروستكردنی به‌ربه‌ستی ئه‌منیش پارێزگای له‌ باله‌خانه‌ی پارێزگای به‌سره‌یان كرد. هه‌روه‌ها چالاكوانان رایگه‌یاند كه‌ دوای نوێژی هه‌ینی له‌ به‌غدای پایته‌خت ده‌ست به‌ خۆپیشاندانی ملیۆنی ده‌كه‌ن. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.