Erbil 10°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 18:44

 وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئاگادارییەکی بەپەلە ئاراسته‌ى قوتابیانى 12ی ئامادەیی ده‌کات

له‌باره‌ى خوێندنى پزیشكى له‌ زانكۆى چیك
کوردستان TV
100%

وتەبێژى وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، داوا لە دەرچووانى پۆلى 12ى ئامادەیى دەکات پەلە بکەن لە پێشکەشکردنى داواکارى دەرفەتى 30 سکۆلەرشیپ بۆ خوێندنى پزیشکى گشتى و پزیشکى ددان، کە وەزارەت بە ‌هاوكاری هه‌ردوو زانكۆی ته‌كنیكی ئۆستراڤا/ لقی هه‌ولێر و، زانكۆی (په‌لازكی) رایگەیاندووە.

عەباس ئەکرەم، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لە لێدوانێکدا رایگەیاند" ده‌رچووانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی به‌شی زانستی لە هەرێمى کوردستان و دەرچووانى پۆلى 12ى ئامادەیى بەشى زانستى خوێندنى کوردیى کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2017-2018)، ده‌توانن داواكاری بۆ ئه‌م سكۆله‌رشیپه‌ پێشكه‌ش بكه‌ن، كه‌ له‌لایه‌ن زانكۆی (په‌لازكی) چیكییه‌وه‌ ده‌سته‌به‌ركراون، بۆیە داوا لە دەرچووان دەکەین پەلە بکەن بۆ پێشکەشکردنى ئەم داواکارییە، كە  دواین كات بۆ پێشكه‌شكردن ڕێكه‌وتی (25/7/2018)یه‌.

گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئەوەشی خستە روو، کە زانكۆی (په‌لازكی) یه‌كێكه‌ له‌ زانكۆ هه‌ر پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان، كه‌ له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی وڵاتى چیك، له‌ رێزبه‌ندی چواره‌مه‌ و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش له‌ ڕیزبه‌ندی (700) باشترین زانكۆكانی جیهانە، بۆ ئەم مەبەستەش رێکەوتى 4\8\2018 گرووپێک لە پرۆفیسۆرانى زانکۆکە بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکان سەردانى هەرێمى کوردستان دەکەن.
 
ئاماژەی بەوەش دا، کە‌ داوا لە دەرچووان دەکەن، تاکو ئەو ماوەیەى دیاریکراوە دەست بکەن بە پێشکەشکردن، چونکە پێشکەشکاران له‌ پڕۆسه‌یه‌كی وردی و زانسیدا، ده‌چنه‌ پێشبڕكێ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رزترین كۆنمره‌ی قۆناخی پۆلی 12ی ئاماده‌یی، پاشان سه‌ركه‌وتووه‌كانی قۆناخی یه‌كه‌می پێشبڕكێ به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵسه‌نگاندنی توانستی زانستی له‌ هه‌رێمی كوردستان لە 5\8\2018 ده‌كه‌ن، كه‌له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك پرۆفیسۆری زانكۆی (په‌لازكی)یه‌وه‌ به‌رێوه‌ده‌برێن، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌كه‌ ده‌كات.

عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا، مەرجەکانی پیشكه‌شكردن بۆ ئه‌و سكۆله‌رشیپه‌ی ئاشکرا کرد، کە ده‌رچووی پۆلى 12ى ئامادەیى لقی زانستی بێت له‌ ساڵى خوێندنى 2017 - 2018، كۆنمره‌ی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی لە 95ی تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتمانی (به‌كالۆری)، یان (هاوتاكه‌ی) له‌ تاقیكردنه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تیdه‌كانی (SAT2 , A-level) کەمتر نەبێت، دواین كات بۆ پێشكه‌شكردن ڕێكه‌وتی (25/7/2018)یه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.