Erbil 10°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 18:41

حکوومەتی ھەرێم ئامادەکاری بۆ پڕۆژەبودجەی ساڵی 2019 دەکات

وەزارەتی دارایی ھەموو وەزارەتەکانى ڕاسپێردراوه‌ کە ئامادەکاری بکەن بۆ بودجەی ساڵی داهاتوو
کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەموو وەزارەتەکانى ڕاسپێردراوه‌ کە ئامادەکاری بکەن بۆ بودجەی ساڵی داهاتوو. بەرپرسێکی وەزارەتی پەروەردە ئاشکرای کرد، ئەگەر بودجە بۆ ساڵی دابێت دابین بکرێت، مامۆستاش دادەمەزرێنن.

چوار ساڵە بە ھۆی بڕینی بەشەبودجەی ھەرێمی کوردستان لە لایەن حکوومەتی عێراقەوە بە بڕیارێکی سیاسی، ھەرێمی کوردستان پڕۆژەبودجەی نەبووە و لەگەڵ باشبوونی ڕەوشی دارایی، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کار بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەبودجە دەکات.

لەوبارەیەوە مەریوان بەگۆک، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی پەروەردە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھەموو وەزارەتەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە لایەن داراییەوە ئاگادار کراوینەتەوە بودجەی ساڵی ٢٠١٩ ئامادە بکەین و پێداویستی و خەرجی و گرێبەست و دامەزراندن، ھەمووی دیاری بکرێت، تا لە حکوومەتی داھاتووی ھەرێمی کوردستان کە دوای ھەڵبژاردنی ٣٠ی ئەیلوولی داھاتوو کابینە نوێ دەستبەکار دەبێت، کاری لەسەر بکات."

مەریوان بەگۆک ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "یەکێک لە مەرجەکانی ئامادەکردنی پڕۆژەبودجەی ھەرێمی کوردستان دامەزراندنە، نەک تەنیا بۆ وەزارەتی پەروەردە، بەڵکو بو ھەموو وەزارەتەکانی دیکەش، ئەویش بە پێی پێویستیی وەزارەتەکان، ئێمە دەبێ تا مانگی ئابی دابێ بودجەی خۆمان ئامادە بکەین و ڕادەستی وەزارەتی دارایی و ئابووری بکەین."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.