Erbil 15°C پێنجشەممە 09 ئایار 02:05

سەرۆکی رەوتی سەدر: هەموو گفتوگۆ سیاسییەکان بوەستێنن

تاکاتی جێبەجێکردنی داواکاری خۆپیشاندەران
کوردستان TV
100%


سەرۆکی رەوتی سەدر و لیستی سائیرون، رایگەیاند کە پێویستە سەرجەم هێزەکان گفتوگۆکانی نێوانیان رابگرن تا ئەو کاتەی داواکاری خۆپیشاندەران جێبەجێدەکرێت.

موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر و لیستی سائیرون کە لەهەڵبژاردنەکانی عێراقدا یەکەم بوو، رایگەیاند کە پێویستە سەرجەم هێزەکان گفتوگۆکانی نێوانیان رابگرن تا ئەو کاتەی داواکاری خۆپیشاندەران جێبەجێدەکرێت.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر داوا لە سەرجەم لایەنە سیاسییە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکات، گفتوگۆ سیاسییەکانیان بوەستێنن تاوەکو داواکارییە رەواکانی خۆپیشاندەران جێبەجێ دەکرێن و، شانەیەکی کارکردنی جدی لەگەڵ حکومەت و بە هەماهەنگی لەگەڵ خۆپیشاندەران پێکدێت، بەمەبەستی جێبەجێکردنی داواکارییەکان.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.