وەزیری پەروەردە ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی كەمتر لە مانگێكدا موچەخۆرانی وەزارەتی پەروەردە دوو موچە وەردەگرن.
پشتیوان سادق، ئەمڕۆ پێنجشهممه 19ی تهمموزی 2018، لە لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند، بەهۆی گۆڕانکاری لە خشتەی مووچەی فەرمانبەراندا، مامۆستایان لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا دوو مووچە وەردەگرن.
راشیگەیاند، سەرەتای مانگی داهاتوو خشتەیەکی دیکەی مووچە کە تایبەت دەبێت بە مووچەی مانگی ئایار رادەگەیەندرێت و وەزارەتی پەروەردەش خراوەتە دووەم وەزارەتەوە لەدوای پێشمەرگە لە لیستەکەدا.
سەبارەت بەدەرماڵەی هاندانی مامۆستایان ئەوەی خستەڕوو: ئەگەر دۆخی دارایی حكومەت باشتر بێت ئەوا دەرماڵەی هاندان بۆ مامۆستایان خەرج دەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.