Erbil 15°C پێنجشەممە 09 ئایار 00:35

به‌ وێنه‌وه‌ .. ئۆتۆمبێلێک که‌وته‌ نێو مه‌نهۆڵی ئاوه‌ڕۆوه‌

هیچ هێمایه‌ك بۆ ئاگاداربوونی شوفێران و هاووڵاتیان له‌و شوێنه‌ دانه‌نراوه‌
کوردستان TV
100%

له‌ شارۆچكه‌ی به‌رتلله‌ ئۆتۆمبێلێك له‌ جۆری پێك ئه‌پ های لۆكس كه‌وته‌ نێو مه‌نهۆڵی ئاوه‌ڕۆوه‌.

ئۆتۆمبێلێكه‌ له‌ كاتێكدا كه‌وتۆته‌ نێو مه‌نهۆڵه‌كه‌وه‌، كه‌سه‌ری مه‌نهۆڵه‌كه‌ كراوه‌ بووه‌و هیچ هێمایه‌ك بۆ ئاگاداربوونی شوفێران و هاووڵاتیان له‌و شوێنه‌ دانه‌نراوه‌، هاوكاتیش ماوه‌یه‌كی زۆره‌ كاركردن له‌و پڕۆژه‌یه‌ به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه‌ وه‌ستاوه‌.

شارۆچكه‌ی به‌رتلله‌ خه‌ڵكێكی مه‌سیحی نشینی تێدایه‌و به‌ دووری 20 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی موسڵ، دوای ئازادكردنیشی له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش تا ئێستا شارۆچكه‌كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ ئاوڕی لێنه‌دراوه‌ته‌وه‌.

ktvktv

ئاماده‌كردنی: رزگار  

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.