Erbil 4°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 02:51

  پارتى له‌سه‌ر هه‌ژمارنه‌کردنى ده‌نگه‌کانى خه‌ڵکى شنگال سکاڵاى تۆمار کرد

زۆربه‌ى ده‌نگى خه‌ڵكى شنگال نه‌هاته‌ هه‌ژماركردن
کوردستان TV
100%


به‌رپرسى لقى 17ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شنگال ڕایگەیاند، وه‌كو پارتى به‌فه‌رمى سكاڵایان دژى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ تۆمار كرد كه‌ بوونه‌ هۆكارى هه‌ژمارنه‌كردنه‌وه‌ى ده‌نگى شنگالییه‌كان .

دواى به‌ده‌ستهه‌ژماركردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى پارێزگاى كه‌ركووك و سلێمانى و هه‌ولێر ڕۆژى 14 -7-2018 تیمى دادوه‌رانى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق گه‌یشتنه‌ شارى دهۆك و دواى دوو ڕۆژ كاره‌كانیان به‌كۆتا هێنا. به‌ڵام ده‌نگى ئاواره‌كانیان ڕه‌ت كرده‌وه‌ كه‌ زۆربه‌ى ده‌نگى خه‌ڵكى شنگال بوون و نه‌هاته‌ هه‌ژماركردن .‌

له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، قادر قاچاغ گوتى: "وه‌كو پارتى دیموكراتى كوردستان دواى ئه‌وه‌ى ده‌نگى خه‌ڵكى شنگال كه‌ 120 سندووق بوون له ‌لایه‌ن تیمى دادوه‌رانى كۆمسیۆنەوە نه‌هاتنه‌ هه‌ژماركردن به‌ده‌ست و ڕه‌تیان كرده‌وه‌، دوێنێ به‌فه‌رمى سكاڵامان تۆمار كرد له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ به‌غدا داینابوون وه‌كو كارمه‌ند بۆ قوفڵلێدان له ‌سندووقه‌كان و تۆماره‌كان و، ئێستاش چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ى به‌رپرسن له‌ هه‌ژمارنه‌كردنى ده‌نگه‌كان، ڕێكارى یاسایى به‌رامبه‌ریان بگیرێته‌ به‌ر  ".

قاچاغ گوتیشی: "هه‌ژمارنه‌كردنى ده‌نگى شنگالییه‌كان به‌ ئه‌نقه‌ست بوو بۆ ئه‌وه‌ى نه‌كه‌وێته‌ سه‌ر ده‌نگه‌كانى مووسڵ و پارتى نه‌بێته‌ یه‌كه‌م له‌و پارێزگایه‌، هه‌ر له ‌سه‌ره‌تاوه‌ دیاره‌ به‌رنامه‌یه‌كیان هه‌بووه‌ وا گومان ده‌كه‌ین، چونكه‌ سه‌ره‌تا كارتى بایۆمه‌تریان دابه‌ش نه‌كرد و دواتریش ماوه‌ى سێ ڕۆژ جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان نه‌كرا پاشان كه‌ لیژنه‌ له‌ به‌غدا هات له‌گه‌ڵ دادوه‌رى ئێمه‌ سه‌یرمان كرد قوفل و تۆمار له‌سه‌ر سندووقه‌كان نییه‌ و دیاربوو به‌ئه‌نقه‌ست وا كرابوو بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان بسوتێت و ئاواره‌ ده‌نگ نه‌ده‌ن، چونكه‌ ته‌نیا یه‌ك دوو سندووق نه‌بوو وایان لێ كرابوو     ".

به‌ هۆى ئه‌وه‌ى لە پارێزگای مووسڵ ژمارەیەكی زۆری سندووقەكان هەژمار نەكرابوون، به‌تایبه‌تیش ده‌نگى كوردانى ئێزدى، پارتی دیموكراتی كوردستان تانەی لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن له‌و پارێزگایه‌ دا و لەسەر ئەمە هاتە دەنگ و بە ئەنفالكردنی دەنگەكانی ئێزدییان وەسفی کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.