سیروان بارزانی به‌رپرسی میحوه‌ری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان میحوه‌ری گوێر و مه‌خمور ده‌ڵێت" داعش له‌ڕووی سه‌ربازیه‌وه وه‌ك جاران نه‌ماوه ، به‌لام ئێستا زیاتر شه‌ڕی پارتیزانی ده‌كه‌ن و له هه‌ندێك شوێنی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك شه‌وانه داعش له حكومه‌تی عیراق به‌هێزتره.
له دوو ڕۆژی ڕابردوودا له قه‌زای مه‌خمور و چیای قه‌ره‌چوخ ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ئه‌نجامدرا، سیروان بارزازنی فه‌رمانده‌ی باڵای پێشمه‌رگه كه به‌رپرسی میحوه‌ره‌كه‌یه له میانه‌ی به‌شی یه‌كه‌می وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا باسی له ئۆپراسیۆنه‌كه كرد و وتی" ئۆپراسیۆنه‌كه هاوبه‌ش بوو له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان دژی جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش كه له‌و ناوچانه هه‌بوون زۆرجار ده‌په‌ڕینه‌وه بۆ حه‌ویجه و ئه‌و ناوچانه زۆر جار به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان زانیاریان له‌سه‌ر كۆكراوه‌ته‌وه و لێیان دراوه، ئه‌مجاره‌ش به هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێش وه‌خته كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له ڕێگای فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه زانیاری له‌سه‌ر جموجۆڵ و تونێل و شوێنی مانه‌وه‌یان په‌یداكرا له‌و ناوچه شاخاویه بۆیه بڕیاردرا ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌ش بۆ ڕوماڵكردنی ئه‌و ناوچانه ده‌ست پێبكرێت."
به‌رپرسی میحوه‌ری شه‌شی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه وتیشی" له ئۆپراسیۆنه‌كه توانرا نزیكەی (٣١) خاڵی داعش بۆردومان بكرێت و شوێنی مانه‌وه‌یان كه بریتی بوو له هۆتێل و ئه‌شكه‌وتی بچوكی مانه‌وه ژماره‌یان (١٥) شوێن بوو هه‌موویان خاوێن كرانه‌وه."
وتیشی" هاوكاری هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه به تایبه‌تی له ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی دوێنێ بۆ یه‌كه‌م جاربوو هه‌لیكۆپته‌ری ئەپاچی به‌كاربهێنن له بۆردومانكردندا وه یه‌كه‌مجاربوو هێزه تایبه‌تیه‌كانیان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه بڕۆن."
سیروان بارزانی وتیشى " داعش ئه‌و هێزه‌ی جارانی نه‌ماوه و ئێستا زیاتر شه‌ڕی پارتیزانی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و هێزه‌یان نیه كه بتوانن شارێك یا شارۆچكه‌یه‌ك بگرن، به‌ڵام ڕه‌نگه له‌شوێنه‌كانی دیكه به‌تایبه‌ت شارۆچكه بچوكه‌كان ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكیان له‌گه‌ڵه بتوانن شوێن داگیر بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.