شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیتالیا‌و له‌لایه‌ن جێگری وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته‌وه پێشوازییان لێ ده‌كرێت.
شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به سه‌ردانێك له ئیتاڵیان و بڕیاره سبه‌ی له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری به‌رگری ئیتالیا كۆببنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به كه‌ناڵی كوردستان تی ڤی رایگه‌یاند رۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش و پارێزگاری كردنیان له ژیانی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا و به‌رده‌وامی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و یارمه‌تیدانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن ئیتاڵیاوه ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوولادا ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه بڕیاره هه‌مان رۆژ له‌لایه‌ن رێكخراوێكی مافی مرۆڤی ئیتاڵیاوه خه‌ڵاتی رێزلێنان به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ببه‌خشرێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی ئیتاڵی و رێكخراوی مافی مرۆڤی ئیتالی و شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رێوره‌سمێك رێك ده‌خرێت بۆ پێشكه‌شكردنی خه‌ڵاتی رێزلێنان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌رزنرخاندنی رۆڵ و قاره‌مانێتیان له شه‌ڕی دژی تیرۆر و پاراستنی به‌ها مرۆییه‌كان و ئه‌و قوربانیدانه‌ی كه به تایبه‌ت هێزی پێشمه‌رگه له‌میانه‌ی شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش داویه‌تی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.