Erbil 8°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 06:24

کۆمسۆن ژماره‌ی ده‌نگده‌ران بۆ په‌رله‌مانی کوردستان ڕاگه‌یاند

بڕیارە لە 30ی ئەیلول هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامبدرێت
کوردستان TV
#7
100%

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژادن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان بڵایكردەوە 3 ملیۆن و 88 هەزارو 642 كەس مافی دەنگدانی هەیە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو.

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم  رایگەیاند، سێ ملیۆن و 88 هەزارو 642 هاوڵاتی لە هەرێمی كوردستان مافی بەشداری كردنیان هەیە لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان.

شۆڕش حەسەن رایگەیاند، بەپێی تۆماری نوێی دەنگدەران لە پارێزگای هەولێر یەك میلۆن و103 هەزارو 732 هاوڵاتی مافی بەشداریكردنیان هەیە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، لە پارێزگای سلێمانیش یەك ملیۆن و 193 هەزارو 768 هاوڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە پارێزگای دهۆك-یش 722 هەزارو 920 هاوڵاتی و لە پارێزگای هەڵەبجەش 68 هەزارو 234 هاوڵاتی مافی بەشداری كردنیان هەیە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

بڕیارە لە 30ی ئەیلول هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامبدرێت، شەممەی رابردوو كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم تیروپشكی بۆ ژمارەی 38 لیست و قەوارەی سیاسی ئەنجامدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.