Erbil 8°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 06:22

به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌یه‌کی که‌رکووک لادرا

له‌ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر پرۆسه‌ی پاكتاوكردنی به‌رپرسانی كورد ده‌ستی پێكرد
کوردستان TV
#7
100%


به‌ فه‌رمانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ عیراق، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ته‌ندروستی‌ كه‌ركووك  كه‌ پشكی كورده‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ لابرا و توركمانێك له‌ شوێنی‌ دانرا.

به‌گوێره‌ی‌ نووسراوێك كه‌ میدیا عیراقییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ عیراق، دكتۆر كه‌ریم وه‌لی‌ عزوی‌ كه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ توركمانه‌ راسپارد بۆ ئه‌وه‌ی‌ ببێته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ كه‌ركووك.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ عیراق ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ ئه‌و بڕیاره‌ دوای‌ ره‌زامه‌ندی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق ده‌ركراوه‌.

له‌ ماوه‌كانی رابردوودا دكتۆر سه‌باح زه‌نگه‌نه‌ كه‌ كورده‌  له‌سه‌ر‌ پشكی یه‌كێتی نیشتمانی‌ كوردستان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ كه‌ركووك بوو.

له‌ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه‌، له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكی دیار، به‌ رێككه‌وتنی ژێر به‌ ژێر، شاری كه‌ركووك راده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه‌ عێراقییه‌كان كرایه‌وه‌ و له‌و كاته‌وه‌ش پرۆسه‌ی پاكتاوكردنی به‌رپرسانی كورد، له‌ شاره‌كه‌ به‌رده‌وامه‌، له‌ كاتێكدا ئه‌و پۆستانه‌ پشتر دابه‌شكراون و هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك پشكی خۆی له‌ پۆسته‌كانی شاره‌كه‌ وه‌رگرتووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.