بریاردەری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت بەم نزیكانە لەڕێی لینكێكەوە پێشكەشكردنی داواكاری بۆ دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ ڕۆژی دەنگدان لەكۆمسیۆنی كوردستان ڕادەگەیەنرێت.
ئیسماعیل خورماڵی بریاردەری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لەپەیجی تایبەتی خۆیدا بڵاویكردوەتەوە بەم نزیكانە لەڕێی لینكێكەوە پێشكەشكردنی داواكاری بۆ دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ ڕۆژی دەنگدان لەكۆمسیۆنی كوردستان ڕادەگەیەنرێت و بەشێك لەو زانیاریانەی كە پێویستن بۆ پڕكردنەوەی فۆرمەكە بە ئۆنلاین بریتین لە:ژمارەی دەنگدەر و ژمارەی بنكەی دەنگدان وناوی بنكەی دەنگدان.
بریاردەری كۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشداوە ئەگەر دەتەوێت داواكاری پێشكەش بكەیت و دوانەكەویت تكایە لە ئێستاوە سەردانی بنكەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدان بكەن بۆ ئەوەی لەناوەكەت دڵنیا ببیتەوە و ئەو زانیاریانەش لای خۆت تۆمار بكە، تا بتوانیت لەگەڵ دەستپێكردنی پرۆسەكە ناوی خۆت تۆمار بكەیت و داواكاری پێشكەش بكەیت."
ئیسماعیل خورماڵی راشیگەیاندوە هەموو وردەكاریەكانی ئەم بابەتە بەفەرمی ڕادەگەیەنرێت و لەمیدیاكانەوە بانگەشەی بۆ دەكرێت، تا ئەو كاتە زانیاری زیاتر پێشكەش ناكرێت.
شایهنی باسه بڕیاره له 30ی ئهیلوول ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان بهرێوهبچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.