لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، پێگه‌ى فه‌رمى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18/7/2018، لیژنه‌ی ئاسه‌وار و خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار له په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی عومه‌ر عینایه‌ت، سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له له‌ئه‌ندامانی لیژنه‌كه، له هۆڵی لیژنه له ته‌لاری په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ خه‌سرۆ كه‌مال، بریكاری وه‌زیری شاره‌وانی و گهشتو گوزار و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی وه‌زاره‌ت كۆبۆوه.
مه‌به‌ست له كۆبوونه‌وه‌كه تاووتوێكردن و وه‌رگرتنی سه‌رنج و تێبینیی وه‌زاره‌تی شاره‌وانییه سه‌باره‌ت به پڕۆژه یاسای پارێزگاریكردن له‌دامه‌زراوه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له هه‌رێمی كوردستان، كه له‌لایه‌ن ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان پێشكه‌شكراوه، به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاتری پڕۆژه‌كه و ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتى لیژنه‌كه له‌سه‌ر ى.
پڕۆژه یاساكه تایبه‌ته به‌ڕێكخستن و ڕێگریكردن له زیاده‌ڕۆییكردن و دانانی به‌رنامه و پلان بۆ باشكردنی ئاو و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هاووڵاتییان.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.