Erbil 15°C پێنجشەممە 16 ئایار 11:38

عبادی مۆڵەتی بە زۆر دەبەخشێتە ژمارەیەک لە وەزیرانی خزمەتگوزاری

بەشێك لەو بەرپرسانە رووبەرووی لێپرسینەوە دەبنەوە
عبادی مۆڵەتی بە زۆر دەبەخشێتە ژمارەیەك لە وەزیرانی خزمەتگوزاری
کوردستان TV
100%

بەپێی چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار ، حەیدەر عبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق گۆڕانكاری فراوان لە پۆستی وەزارەتە خزمەتگوزاریەكان دەكات .

بەپێی چەند سەرچاوەیەكی رۆژنامەوانی عبادی مۆڵەتی بەزۆر دەبەخشێتە هەر یەك لە كازم فەتجان حومامی وەزیری گواستنەوەو قاسم فەهداوی وەزیری كارەبا و خاتوو عەدیلە حمود وەزیری تەندروستی . روونیشیكردەوە كە عبادی لیستێكی ناوی ئامادەكردووە كە بەرپرسیاریەتی لەو وەزارەتانە و چەندین پۆستی دیكەی خزمەتگوزاری وەرگرن بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە خزمەت بە هاووڵاتیان بگەیەنن . 

ئاماژەش بەوە دراوە كە گۆڕانكاریەكان بەرپرسانی ناوەخۆی پارێزگاكانی ناوەراست و باشووریش دەگرێتەوە كە شكستیان هێناوە لە خزمەتكردنی هاووڵاتیان و بەشێك لەو بەرپرسانەش رووبەرووی لێپرسینەوە دەبنەوە .

 
 

 

 سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی  

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.