به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه بنكه‌ی پۆلیسی وارماوا حه‌وت تۆمه‌تباری ده‌ستگیر كرد كه لەنێویاندا دوو هاوژین هەن کە منداڵێكی خۆیان بۆ دزیکردن بەكارهێناوە.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه "به‌شی پۆلیسی شاره‌زور – بنكه‌ی پۆلیسی وارماوا حه‌وت تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كرد كه هه‌ستاون بهدزیكردنی جۆراوجۆر، له نێویشیاندا ژن و مێردێك هه‌یه كه منداڵێكی خۆیان به‌كارهێناوه بۆكاری دزی .
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه چوار تۆمه‌تباریان هه‌ستاون به دزیكردنی جۆراوجۆر و ده‌ستگیركراون.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ژن و مێردێك ده‌ستگیركراون كه هه‌ستاون بهدزیكردن له دوكان و ماڵان، به‌به‌كارهێنانی منداڵێكی خۆیان.
پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت: هاوكات تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركراوه كه هه‌ستاوه به‌فێڵكردن له‌ڕێگه‌ی سه‌ندنی پاره له‌هاووڵاتیان گوایه ده‌یاننێرێته ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان واتا ئه‌وروپا.
راشیگه‌یاند كه له ئێستاشدا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌ندن و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.