ئەمرۆ سێ شەممە، بەرێوەبەری گشتی تەندروستی پاریزگای دهۆك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند" هیچ حاڵەتێكی نەخۆشیەكانی تای خوێنبەربوون و ئایدزو كۆلیره لە سنوری پارێزگاكە تۆمارنەكراوە.
نزار عصمت، بەرێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای دهۆك لە كۆنگرە رۆژنامەنوسیەكەدا رایگەیاند" لیژنەیەكی باڵایان بۆ ڕووبەرووبونەوەی نەخۆشی تای خوینبەربون و كۆلێره پیكهیناوە و هیچ حاڵەتیكی نەخۆشیەكانیان تۆمار نەكردوە.
بەرێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای دهۆك وتیشى" هەرچەندە حاڵەتێكیان بۆ هاتووە كە گومانی نەخۆشی تای خوێنبەربوونی لێكراوە، بەڵام دوای پشكینی نەخۆشەكە دەركەوتوە ئەو نەخۆشیە نەبووە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.