به‌هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر كه‌میی كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كان له چه‌ند رۆژی رابردوودا خۆپیشاندان و توڕه‌یی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراقی گرته‌وه، ته‌نها له پارێزگاى كه‌ربه‌لا و له‌یه‌ك رۆژدا 51 ئه‌ندامى هێزه ئه‌منیه‌كان برینداربوون.
وه‌زیرى ناوخۆى عیراق جه‌ختده‌كاته‌وه، كه پێویسته داواكارى بۆ خزمه‌تگوزارى به‌شێوه‌یه‌كى شارستانى بێت و ئاشكراشیده‌كات ته‌نها له پارێزگاى كه‌ربه‌لا و له‌یه‌ك رۆژدا 51 ئه‌ندامى هێزه ئه‌منیه‌كان برینداربوون.
ئه‌مڕۆ قاسم ئه‌عره‌جى له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: عیراق پێویستى به ئیداره‌یه‌كى راست و دڵسۆز هه‌یه، هه‌روه‌ك پێویستیمان بهشهڕكهرى راسته‌قینه هه‌یه دژى گه‌نده‌ڵكاران، به‌ڵام هه‌ندێك له حكوومه‌ته ناوخۆییه‌كان له‌ئاست داواكارى هاووڵاتیاندا نه‌بوون.
وه‌زیرى ناوخۆى عیراق ئاشكراشیكرد، ته‌نها له‌شارى كه‌ربه‌لا رۆژى دووشه‌ممه 51 ئه‌ندامى هێزه ئه‌منیه‌كان برینداربوون، له‌كاتێكدا پێویسته شاره پیرۆزه‌كان پارێزراوبن هێرش نه‌كرێته سه‌ر باڵه‌خانه حكوومییه‌كان و شوێنه گشتییه‌كان.
وتیشی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك سنوربه‌زاندن به‌رانبه‌ر عیراقییه‌كان و كۆمپانیا حكومى و ئه‌هلیه‌كان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، هێزه ئه‌منیه‌كانمان راسپاردووه دواى ئه‌و كه‌سانه بكه‌ون كه خۆیان له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا تێكه‌ڵ كردووه و پشێوى ده‌نێنه‌وه.
قاسم ئه‌عره‌جی له‌كۆتاییدا هیواشى خواست حكوومه‌تى داهاتوو بتوانێت داواكارى خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.