له پێناو كه‌م كردنه‌وه‌ی به‌كار هێنانی كاره‌با و زیادكردنی كاتژمێره‌كانی، حكومه‌تی هه‌رێم بریاریدا له داهاتوودا كاره‌با به‌سیسته‌می سیم‌كارت دابه‌ش بكات.
لایه خۆشیه‌وه به‌رێوبه‌ری كاره‌بای پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ دانانی سیم‌كارت ، مۆلیده ئه‌هلیه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و هه‌موو سه‌ره‌تایی مانگێك پاره له هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای دهۆك رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌گه‌ڵ دانانی سیمكارتی كاره‌بای نیشتمانی، موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانیش هه‌ر ده‌مێنن، چونكه هێشتا نه‌گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و قۆناغه‌ی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان به یه‌كجاری رابگرین.
كه‌مال محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای دهۆك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ماوه‌ی سێ مانگه گرێبه‌ستی سیمكارتكردنی كاره‌بای گشتی ئیمزا كراوه، به‌ڵام (18) مانگی پێویسته تاوه‌كو پرۆژه‌كه به‌ته‌واوی جێبه‌جێ بكرێت.
پڕۆژەی بە سیمکارتکردنى کارەبای نیشتمانی، مانگى سێی ئەمساڵ ئیمزا کراوە و لە سەرەتاى ئەم مانگەوە دەست بەجێبەجێکردنى کراوە ، ئەگەر هیچ گرفتێک نەیەتە پێش لە کۆتایی ساڵی 2019دا پڕۆژەکە تەواو دەبێت، و بە تەواوبوونى پڕۆژەی بە سیمکارتکردنى کارەبا، کاتژمێرەکانى کارەبای نیشتمانى دوو هێندەى ئێستا زیاد دەکات.
وتیشی: له ئێستادا (10 بۆ 11 )كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ببێته سیمكارتی كاره‌با دوو هێنده‌ی ئێستا كاره‌بای نیشتمانی زیاد ده‌بێت و هه‌موو سه‌ره‌تای مانگێك پاره له هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای دهۆك راشیگه‌یاند: ئه‌ركی دارایی پرۆژه‌ی سیمكارتكردنی كاره‌بای نیشتمانی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.