Erbil 11°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 17:34

له‌پارێزگاى سلێمانى پۆلیس هۆشداری ده‌دات

له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاگه‌یاندرا
کوردستان TV
100%


نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌  17 ى ته‌موزی  2018 ، نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانى پۆلیسی پارێزگاى سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ،  له‌سه‌ر جه‌م سنوری پارێزگاى سلێمانى و له‌قه‌زاو ناحیه‌كاندا  هێزی تایبه‌ت دروست ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستى ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ له‌دیارده‌ی چه‌كداری و چه‌كى بێ مۆڵه‌ت و هه‌ر حاڵه‌تێكى دیكه‌ كه‌له‌نێو كۆمه‌ڵگا قه‌بوڵ كراو نه‌بێت 


نەقیب سەركەوت ئەحمەد  ڕاشیگه‌یاند ، له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا 255 سەرپێچكار لەسنوری پارێزگای سلێمانی ڕوبەڕوی دادگا كراونه‌تەوە.


به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانى سلێمانى له‌به‌شێكى دیكه‌ى لێدوانه‌كانى له‌كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌ ڕایگه‌یاند ، له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ هێز دروست كراوه‌ و به‌رنامه‌ش هه‌یه‌ له‌وێ جێ به‌جێ كاری ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ بكرێت كه‌له‌سلێمانى په‌یڕه‌و ده‌كرێت ، وه‌له‌سه‌رجه‌م قه‌زاو ناحیه‌كان هێزه‌كانى پۆلیس  ڕووبه‌رووی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌بنه‌وه‌ كه‌چه‌كى بێ مۆڵه‌تیان هه‌ڵگرتووه‌ ، وه‌ده‌ست گرتن به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلى بێ ژماره‌ و جام ڕه‌ش و وه‌یاخود دیارده‌یه‌كى دیكه‌ كه‌قه‌بوڵ كراو نه‌بێت پۆلیس ده‌ستگیریان ده‌كات و ڕووبه‌رووی یاسا ده‌كرێنه‌وه‌


شوان عه‌زیز


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.