ئاگرێكی گه‌وره له دۆڵی ئاڵانه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی خه‌لیفان كه‌وته‌وه و به هۆیه‌وه زیاتر له 10 دۆنم زه‌وی له دارستانه خۆرسكه‌كانی ئه‌و ناوه گڕی گرتووه و سووتاوه.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئاگرێكی گه‌وره له گوندی شهركان له دۆڵی ئاڵانه‌ی خه‌لیفان كه‌وته‌وه و به هۆیه‌وه پووش و پاوان و دارستانێكی زۆر گڕی گرتووه و سوتاوه.
له‌م باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی خه‌لیفان به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: ئاگره‌كه زۆر گه‌وره‌یه و ڕووبه‌رێكی فراوانی له دۆڵی ئالانه گرتووه و به‌ره‌و شاخی به‌نی هه‌ریر ده‌كشێت.
ڕاشیگه‌یاند: تیمه‌كانی ئاگر كوژێنه‌وه‌ی به‌رگری شارستانی خه‌لیفان سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن، به‌ڵام به هۆی به‌رفراوانی ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی كاتێكی زیاتری ده‌وێت.
ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستا هۆكاری ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه نه‌زانراوه و نازانرێت به چی هۆكارێك ئه‌و ئاگره به‌رفراوانه له‌و ناوچه‌یه كه‌وتۆته‌وه.


هه‌ژار علی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.