فه‌رزه‌نگ ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: له كاتژمێر یه‌ك و نیو دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ناوچه‌كانی جۆته‌كانیان، دۆڵی ئاڵانه، گونده‌كانی ئاڵانه و ڕه‌شه هه‌رمێیان و ده‌وروبه‌ری له‌لایه‌ن تۆپخانه‌كانی ئێران به چڕی تۆپباران ده‌كرێ، تا ئێستاش كه‌سێك بریندار بووه‌و زیانه ماددیه‌كانیش نه‌زاندراون.
گوتیشی: چونكه تۆپبارانه‌كه زۆر به هه‌ڕه‌مه‌كی ناو گوند و ناو ماڵه كۆچه‌ر و ئاژه‌ڵدار و جوتیارانی گرتۆته‌وه و تا ئێستا دوو گوند ماڵه‌كانیان له ترسی تۆپباران چۆڵكردووه.
ده‌شڵێت : له ئێستاشدا فڕۆكه‌ی چاودێری به‌سه‌ر ناوچه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌سووڕێنه‌وه.
كه‌ریم سمكۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.