له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهكى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، فازڵ حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، كاتژمێر 5ی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 17 ى ته‌موزی 2018 ، له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ولیر - كۆیه نزیك به‌رده‌باز تانكه‌رێكی گواستنه‌وه‌ی نه‌فتی ڕه‌ش به‌هۆكارێكی نادیاره‌وه كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداو له‌دوای ئه‌وه‌ی خۆی كێشا به‌ڕاگری لاته‌نیشتی ڕێگاكه ئینجا له‌ڕێگا ده‌رچووه و دووچار وه‌ڕگه‌ڕان ده‌بێت به‌هۆیه‌وه تانكه‌ره‌كه گڕده‌گرێت و ده‌بێته گیان له‌ده‌ست دانى شۆفێره‌كه
هاتووچۆ ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه كهسوتانى لێكه‌وتوه‌ته‌وه ، ناتوانێ شۆفێره‌كه بناسرێته‌وه وه ژماره ئۆتۆمبێله‌كه‌شى به‌هه‌مان شێوه
فازڵ حاجی ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، دیسان داوا له‌شوفێران ده‌كه‌ین هه‌میشه بهوخیراییه بڕۆن كهلهشهقامهكان دیاری كراوه ، به‌هیلاكی وبهخهواڵوییش لێخوڕین نه‌كه‌ن ، چونكه بۆنانهوهی كاره‌ساتێكی له‌م شێوه‌یه ته‌نها یه‌ك چركه چاو نوقاندن به‌سه



شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.