ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵاى سهربهخۆی ههڵبژاردن و راپرسی ههرێم داوایهك ئاڕاستهی هاووڵاتی دهكات، بهڕێوهبهری ئۆفیسهكهش ئاماژه بهوه دهكات، پرۆسهی ناو تۆماركردن بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان دهستیپێكردووه.
فەرمانگەی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی داوا لەهاوڵاتیان پارێزگاكە دەكات سەردانی بنكەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بكەن تا لە هەبوونی ناوەكانیان دڵنیابن و ڕۆژی هەڵبژاردن گرفتی دەنگدانیان بۆ درووست نەبێت.
فەرمانگەی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی له كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە ژمارەیەكی زۆر لە لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن ئامادەی بوون، ڕێبین ئەبوبەكر بەڕێوەرگشتی فەرمانگەی سلێمانی كۆمسیۆن باسی لە كردنەوەی بنكەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران و گرنگی سەردانیكردنی هاوڵاتیان كرد بۆ ئەو بنكانە و رایگەیاند داوا لەهاووڵاتیان دەكەم سەردانی ئەو بنكانە بكەن تاوەكو لە هەبوونی ناوەكانیان دڵنیابن بۆ ئەوەی لە ڕۆژی هەڵبژاردن گرفتی دەنگدانیان بۆ درووست نەبێت.
جێگەی ئاماژەیە بنكەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە بەرواری 11/7/2018 تاوەكو 11/8/2018 هەموو ڕۆژێك جگە لە هەینی لە كاتژمێر 8ی بەیانی تاوەكو 3ی پاش نیوەڕۆ لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان كراوەدەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.