بەرپرسی لقی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ گۆڕاو عەلی خەلیل بێتکاری لە شوێنی دانرا.
عەلی خەلیل بێتکاری، بووە بەرپرسی لقی 14ی پارتی لە مووسڵ و لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوتى" بە بڕیاری سەرکردایەتیی پارتیمان، پارتی دیموکراتی کوردستان، بوومە بەرپرسی لقی 14ی پارتی لە مووسڵ لە شوێنێ عیسمەت ڕەجەب.
وتیشی" دەمەوێت خزمەتی گەلی کورد و ڕێبازی بارزانی و پارتییەکەمان بکەم و دەمەوێت سەنگی کورد لە مووسڵیش بەهێز بکەم و ڕێگە نەدەین لە مووسڵ هیچ کەسێک زوڵم و ستەم لە گەلی کورد بکات.
کورد لە مووسڵ لە کۆنەوە پێگەی بەهێزە و پارتی دیموکراتی کوردستانیش هەمیشە خۆی لە کوردانی مووسڵ کردووەتە خاوەن، هەر بۆ ئەم مەبەستەش کوردانی مووسڵ دەنگیان بە پارتی دەدەن و پارتیش لە دوایین هەڵبژاردندا توانی 6 کورسیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەو پارێزگایە ببات."
عەلی خەلیل بێتکاری، خەڵکی پارێزگای دهۆکە، لە ساڵی 1965 لەدایک بووە و بەکالۆریۆسی لە مێژوودا هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.