سەرلەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە 16/7/2018 هێزەكانی پێشمەرگە بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپه‌یمانان ئۆپراسیۆنێكیان دژ بە چەكدارانی داعش لە چیای قەرەچۆغ لە سنوری مەخمور دەستپێكرد و توانیویانە گورزێکی کوشندە لە چەکدارانی داعش بدەن.
بەگوێرەی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی ئۆپەراسیۆنەكە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە دژ بە چەكدارانی داعش لە گوندی عەلی ڕەش لە بناری چیای قەرەچۆغ دەستپێكردووە و لەگەڵ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكەشدا فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بە چڕی بۆردومانی مۆڵگەكانی داعشیان كردووە.
فەرماندەی هێزی پێشمەرگە به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: توانیویانە گورزێکی کوشندە لە چەکدارانی داعش بدەن و چه‌ند چه‌كدارێكیان كوژراوه و چه‌ند ته‌رمیش له‌وێ به‌جێماوه.
گوتیشی سوپاس بۆ خوای گه‌وره پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان زۆر باشن و هه‌موو كات توانیویه‌تی گورزی باش له چه‌كدارانی داعش بدات و تێكیشیان بشكێنێت.
فەرماندەی هێزی پێشمەرگە رایگەیاند: لەگەڵ ئەو ئۆپراسیۆنە فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە چڕی بۆردومانی مۆڵگەکانی داعشیان لە گەلی شەمزینان و گەلی عەلی رەش کردووە.
ئەوەشی خستەڕوو، هەماهەنگییەکی باش لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و پۆلیسی فیدڕاڵی عیراقدا هەیە و توانیویانە گورزێکی کوشندە لە چەکدارانی داعش بدەن.
له ناوچه‌كانی كه‌ركووك و خوارووی پارێزگاكه و خانه‌قین و شوێنه‌كانی دیكه داعش جووڵه‌ی هه‌یه و پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ره‌كانی خۆیه‌وه هه‌میشه له ئاماده‌باشیدایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.