له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16/7/2018، لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی د.ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سمۆ، سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه، له هۆڵی لیژنه له ته‌لارى په‌رله‌مان، میوانداریی مه‌ریوان به‌گۆك، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌وه‌كاله‌ت و كه‌ریم له‌تیف، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ئه‌زموونه‌كانی كرد.
كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به‌باسكردنی كه‌موكوڕی و گرفته‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵی پۆله‌كانی 9ی بنه‌ڕِه‌تی و 12ی ئاماده‌یی و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ خولی دووه‌می تاقیكردنه‌وه‌كان كه چۆن بتواندرێت كێشه‌و كه‌موكوڕییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه به‌رپرسانی وه‌زاره‌ت ڕوونكردنه‌وه‌و ئاماده‌كارییه‌كانیان خسته‌ڕوو كه زۆربه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانیان ته‌واو بووه.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانى لیژنه‌كه پێشنیاز‌و سكاڵا و داواكارییه‌كانی كه به‌ده‌ستیان گه‌یشتبوو خسته‌ڕوو.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.