Erbil 4°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 08:30

قوتابیانی که‌رکوک و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌کان له‌ زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان وه‌رده‌گیرێن

به‌هه‌مان كۆنمره‌ی وه‌رگیراوی خوێندكارانی هه‌رێم
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڕیاریداوه‌ له‌سه‌ر وه‌رگرتنی سه‌رجه‌م خوێندكارانی شاری كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان له‌زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌مان كۆنمره‌ی وه‌رگیراوی خوێندكارانی هه‌رێم بۆ ساڵی خوێدنی (2018-2019).

عه‌باس ئه‌كره‌م، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ لێدوانێكیدا رایگه‌یاندووه‌: ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌مان له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كارئاسانی ته‌واوی كردوه‌ بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان، به‌تایبه‌ت ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ خوێندنگه‌ كوردییه‌كان ده‌خوێنن بۆ وه‌رگرتنیان له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێم.

ده‌شڵێت: بۆ ئه‌م ساڵی خوێندنی (٢٠١٨-٢١٠٩) وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بڕیاریداوه‌ له‌سه‌ر وه‌رگرتنی سه‌رجه‌م خوێندكارانی شاری كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان له‌زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌مان كۆنمره‌ی وه‌رگیراوی خوێندكارانی هه‌رێم بۆ ساڵی خوێدنی (٢٠١٨-٢٠١٩).

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.